چەند کاتیان دەوێ؟

پردی فەڕەنسی بۆ شوێن پردە رووخاوەکەی زار گەلی هێنرا

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

پردە فەڕەنسییە دروستکراوەکە لە هەولێر بنیاد نراوە، ئەمڕۆ هێنراوە بۆ شوێن پردە رووخاوەکەی زارگەلی و رەنگە زیاتر لە 15 رۆژیان بووێت تا تیمەکانی رێگەوبان دایدەنێن.

درەنگانی شەوی 14.8.2025 بارهەڵگرێک کە باری ئاسنی پێبوو لە کاتی تێپەڕین بەسەر پردى زارگەلى بارەکەی کەوت، بەهۆیەوە بەشێک لە پردەکەی گەلی عەلی بەگ رووەو خەلیفان داڕما و هاتوچۆ کردن بەسەر پردەکە گرفتی بۆ دروستبوو.

پێشتر، خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت دەستی بەکار کردووە بۆ گۆڕینی پردەکە و بە کەمتر لە سێ مانگ پردێکی تر دروست دەکرێتەوە، کارەکەش زیاتر لە 600 ملیۆنی پێویستە.

پردە نوێیەکە لە سەر دیزاینی فەڕەنسی دروست کراوە و لە ئاسن و کۆنکریت و قیڕ پێک دێت، دەشڵێت،ئەوەی ئەمجارە کوالێتی زۆر باشتر دەبێت و بەجۆرێکە ئەگەر رووداوی هاتوچۆشی لەسەر رووبدات بەم شێوەیی پردە کۆنەکان گرفتمان بۆ دروست ناکات.

لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 42 پردی ئاسنین هەن کە نزیکەی 10 پردیان لەسەر رێگای هامڵتۆنن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە شوێنی پردە تێکشکاوەکەی زارگەلی پردێکی تر بە دیزانی ...

لە شوێنی پردە تێکشکاوەکەی زارگەلی پردێکی تر بە دیزانی فەڕەنسی دروست دەکرێت

دەروازەی سۆران لە زارگەلییەوە دادەخرێ و بچنە رێگەی بەد...

دەروازەی سۆران لە زارگەلییەوە دادەخرێ و بچنە رێگەی بەدیل