"هەواکەمان پاک نییە"

ئامێرێک رێژەی خۆڵبارین بەوردی دیاری دەکات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ژمارەیەک دەرچووی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، لەڕێی پڕۆژەیەکەوە و بە ئامێرێک رێژەی خۆڵبارین دیاری دەکەن.

لە رۆژی زانکۆی ئەمریکی سلێمانی فێستیڤاڵێک بەڕێوەچوو و تیایدا خوێندکارە دەرچووەکان چەند پڕۆژەیەکیان خستەڕوو، یەکێک لەوانە شەهرا عوسمان بوو کە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “پڕۆژەیەکمان هەیە دەربارەی چاودێریکردنی کوالێتی هەوا لە شوێنە پیشەسازییەکان، بە ئامێرێکی تایبەت و لەسەر بنەمای گازە زیانبەخشەکان، چەند هەستەوەرێکمان داناوە کە هەر دانەیەکیان، گازێکی زیانبەخش دەخوێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامێرەکە لە دەرەوە دادەنێن و رێژەی خۆڵبارین بە گرام دەخوێنێتەوە، هەر کاتێکیش هەستەوەرەکانی ئەو جیهازە پیس بوو، ئۆتۆماتیکی و بە فڵچەیەک پاک دەکرێنەوە.

شەهرا عوسمان دەشڵێت، هەرچەندە ئەم دوو سێ رۆژە ئاسمان ساف و ساماڵە، بەڵام هەواکەمان پاک نییە و هەمووکات بەشی ئەوەندە خۆڵبارین لە کەشەکە دەبینرێت، جیهازەکەشیان دەیخوێنێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

روانگەی عێراقی سەوز: تا ساڵی 2050 رۆژە تۆزاوییەکان دەگات...

روانگەی عێراقی سەوز: تا ساڵی 2050 رۆژە تۆزاوییەکان دەگاتە 300 رۆژ

لە کاتی خۆڵباریندا کام چاویلکەیە باشە؟

لە کاتی خۆڵباریندا کام چاویلکەیە باشە؟