دیمەنێکی پاییزی گوندی بەڵخە لە هەورامان - وێنە: ئەرشیفی حکومەتی هەرێم
گەرما لە گەرمیان هێشتا سەروو 30 پلەیە
ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە باران نییە
964+
شۆڕش قادری
وا لە ناوەڕاستی پاییزداین و هیچ خەبەرێکیش لە باران نییە، تەنیا لە شەواندا سارد و بە رۆژیش گەرمە، پلەی گەرما لە گەرمیان هێشتا سەروو 30 پلەیە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 2.11.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت وکەشەکەش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و هەروەک دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی دووشەممەش ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی کورستانیش ساف و ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش لە گەرمیان 32 پلەی سیلیزی دەبێت و لە حاجی ئۆمەرانیش کە فێنکترین شوێن دەبێت، 22 پلە تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی