چه‌ند گردێكی دیكه‌ش له نوێوه ده‌ركه‌وتوون
وه‌رزێكی نوێى كارى هه‌ڵكۆڵین له گردى شمشاره‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ستیپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌رزێكی نوێى كارى هه‌ڵكۆڵین و پشكنین له گردى شمشاره‌ى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ستیپێكرده‌وه و شوێنه‌وارى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، چه‌ند گردێكی نوێ دیكه‌ش ده‌ركه‌وتوون و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
گردی شمشارە، حه‌وت كیلۆمه‌تر لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری رانیەوە دوورە و یەكێكە لە گردە شوێنەوارییەكانی كـوردستان، كه زۆرترین ئەرشیفی دەستنووسی بزماری تێدا دۆزرابێتەوە.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1957 تیمێكی دانیماركی پشكنینی بۆ ئه‌م گردە كردووە، كە 16 چین چوونەتە خوارەوە، هەر چینێك دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێك كە لە چینی پێنجەمدا 150 تابلۆی قوڕینی بزماری دۆزیوەتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشورییەكان .
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى وت، ئێستا وه‌رزێكی دیكه‌ى نوێی كاركردن له‌م شوێنه‌واره له‌لایه‌ن تیمه‌كانى زانكۆى پیزای ئیتاڵی بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆر جیسپەر ئادیەم، ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
وتیشی “تیمه‌كه كار له‌سه‌ر چه‌ند گردێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامى دابه‌زینى ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكان تازه ده‌ركه‌وتونه‌ته‌وه”.
پێشتر 964 زانیاری له شوێنه‌وارى هه‌رێم وه‌رگرتبوو، كه دەستپێکی ژیان لەسەر ئەم گردە هاو قۆناغ بووە لەگەڵ گوندی چەرمۆ و بێستانسوور، ئه‌و چینه شوێنه‌واریانه‌ىشی دۆزراونه‌ته‌وه هەریه‌كه و بۆ سەردەمێکی تایبەت دەگەڕێتەوە.