"هەر یەک رۆژ بارتەقای شەش رۆژی ئاسایی خێری هەیە"
فێستیڤاڵی هەنار بووەتە خێر بۆ کەبابچییەکان
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دووەم رۆژی فێستیڤاڵی هەڵەبجەیە و قەرەباڵخیەکەی بووەتە خێر بۆ بازاڕ و خواردنگەکان و کەبابچییەکیش دەڵێت، ئەمڕۆ شەش بە یەکی رۆژانی ئاساییە.
وەستا بڕیار کابابچییەکە لەناو بازاڕی هەڵەبجە بە 964ـی وت، لە خوا بەزیاد بێ بەهۆی فێستیڤاڵەکەوە بازاڕی ئێمەش کراوەتەوە و هەر یەک رۆژی ئێستا بارتەقای شەش رۆژی ئاسایی خێری هەیە.
وتیشی، حەزمان دەکرد ساڵانە چوار، پێنج فێستیڤاڵی لەوشێوەیە هەبێت و حەقە فێستیڤاڵی کەبابیش بکرێت، چونکە کەبابی هیچ شوێنێک وەکو کەبابی هەڵەبجە بەلەزەت نییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر