300 ماڵ لێی سوودمەندن
تۆڕی ئاوی گەڕەکێکی هەولێر گۆڕدرا
964+
توانا نەقی
لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستكرا بە پڕۆژەی درێژکردنەوە و دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو لە شەقامی مەلا عوزێر تاکو شەقامی کەرکوك لە گەڕەکی مەنتکاوە لەلایەن تیمەکانی ئاوی هەولێرەوە.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو پرۆژەیە پێکهاتووە لە دانانی بۆری بە درێژی 620 مەتر لە جۆری پۆلی ئەثیلین 160 ملم و 100مەتر بۆی لە جۆری پۆلی ئەثیلین 90 ملم.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا کارەکانی ئەو پڕۆژەیە بەکۆتا هاتووە و نزیکەی 300 هاوبەشی ئاو لێی سودمەند بوون.