لە فێستیڤاڵی هەنار

سێ کچ بە دیزاینێکی نوێ کیس و کوپەڵە دروستدەکەن

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لەنێو فێستیڤاڵی هەنار، خواردەمەنی و بەرهەمی پایزە دانراوە، ئەوە جگە لەوەی دەرفەتە بۆ ئەو کەسانەی خاوەن کاری سەربەخۆن، لەوێ سێ کچ کە دوانیان خوشکن، براندی کەتانیان داناوە.

کەتان، دیزاینی کیف، کیس و کوپەڵە دەکات بۆ هەلگرتنی، خواردن و خواردەمەنی، کە سەرجەم نەخشەکان لە دەرەوە بە کردنی دەدەن، دواتر خۆیان لەسەر نایلۆن، کیف و پارچە قوماش و کوپ دەینەخشێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـەهەمین فێستیڤاڵى هەنارو پاییزى هەڵەبجە دەستیپێکرد، سەرەتا میوانان پۆل پۆل بەرەو مەیدانى فێستیڤاڵەکە چوون و فرۆشیارانیش بە جوانترین شێوە کەپرەکانیان رازاندەوە.

هەنار و شەربەتى هەنار، دیمەنى فێستیڤاڵەکەیان سوورتر کردبوو و چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەمساڵ نیو ملیۆن سەردانیکار و گەشتیار سەردانى فێستیڤاڵەکە بکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەڵەبجە رەنگی هەناری گرتووە و  بانگەشەش کۆتایی دێت

هەڵەبجە رەنگی هەناری گرتووە و بانگەشەش کۆتایی دێت