ئەمساڵ فریانەکەوتن
گۆرانییەکی تایبەت بە فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەیە
964+
بڕوا مەجید
یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی پایز و هەناری هەڵەبجە کۆتایی هات، ئێوارەی چین و توێژی جیاواز هاتن و هەناریان خوارد، یان شەربەتەکەیان نۆژ کرد و خواردن و بابەتی کوردەوارییان کرد، پەیامنێری 964 لە نێو میوانەکان سەرهەنگ نەوڕۆڵی بینی.
ئەو گۆرانیبێژە میللییە کە لەبۆنەکانی هەڵەبجە بەشداری بەرچاوی هەیە وتی، بەنیاز بوون تایبەت بە فێستیڤاڵی هەنار، گۆرانییەک تۆماربکەن بەڵام بۆ ئەمساڵ فریانەکەوتوون، بۆ فێستیڤاڵی داهاتوو ئامادە دەبێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـەهەمین فێستیڤاڵى هەنارو پاییزى هەڵەبجە دەستیپێکرد، سەرەتا میوانان پۆل پۆل بەرەو مەیدانى فێستیڤاڵەکە چوون و فرۆشیارانیش بە جوانترین شێوە کەپرەکانیان رازاندەوە.
هەنار و شەربەتى هەنار، دیمەنى فێستیڤاڵەکەیان سوورتر کردبوو و چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەمساڵ نیو ملیۆن سەردانیکار و گەشتیار سەردانى فێستیڤاڵەکە بکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا