دیمەنی ئەو رۆنە رەەی لە سنووری دەربەندیخان رژێنراوە.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
15 کیلۆمەتر لە بەنداوەکەوە دوورە
رۆنە رەشەکە گەیشتە سنووری دەربەندیخان
964+
توانا نەقی
ماوەیەکە باس باسی ئەو پاشمەوەی سووتەمەنی و رۆنە رەشەیە کە لە چەند ناوچەیەک رژێنراوە و مەترسیدارە ئێستا لە سنووری دەربەندیخانیش دەرکەوتووە و تەنیا 15 کیلۆمەتری ماوە بگاتە بەنداوەکە.
قایمقامیەتی دەربەندخان بڵاویکردەوەم دوای ئەوەی زانیویانە کە لە سنووری قەزاکەش رۆنەرەشە رژێنراوە دەنودەست لێژنە پیکهێنراوە و سەردانی شوێنەکەیان کردووە کە دەکەوێتە گوندەکانی چنارە و میرەدێ.
لیژنەکە چوونە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەی مەیدانییان کرد، ئەوان بۆیان دەرکەوتووە کە برێکی زۆر لەو رۆنەرەشە لە ناوچەکە رژاوە.
هەروەها رۆنەکە نەگەیشتووەتە بەنداوی دەربەندیخان و 15 کیلۆمەتر دووەترە، بەهۆی ئەو دوریەشەوە رۆنەرەشەکە بە رۆخی زەیودا رۆچووە و مەترسی و کاریەگەرییە ژینگەیەکانی سنووردار کراون.
قایمقامیەت ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە راسپێردراوە کە بەدواداچوونی ورد و چڕ بکات و ئەو کەسانەی بەم کارە هەستاون، رووبەڕووی یاسا و سزای توند بکرێنەوە.
قایمقامی دەربەندیخان داواکارە لە هاوڵاتیان و ژینگەدۆستان کە لە هەر کات و شوێنێک هەر حاڵەت و دیاردەیەکی پەیوەندیدار بەم شێوەان بینی، دەستبەجێ پەیوەندی بەم ژمارانەی لای خوارەوە بکەن بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر.
07701285668
07721061080
07725105944
پێشتر و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو سەرەتا ئەم پاشماوە سوتەمنییە لە سنووری خەلەکان و دوکان دەرکەوت و مەترسی بۆ سەر بەنداوی دوکان دروستکرد، دواتریش لە چەمچەماڵ و هەڵەبجە و شارەزوور و چەند شوینێکی دیکە رژێنرابوون.