له‌ ئیداره‌ى سۆران

لە رێگەی لیژنەیەکى پسپۆرییه‌وه‌ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ده‌خرێنه‌ به‌رخوێندن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پەروەردەی ناوەندی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن بچنە بەر پڕۆسەی خوێندن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی پسپۆرى په‌روه‌رده‌ییان راسپاردووه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌م منداڵانه‌ و خێزانه‌كانیان ببینن.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران لە رێگەی نوسراوێکەوە ئاگاداری گشت قوتابخانەکان دەکاتەوە کە لیژنەكە چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدەدات، بۆ ئەوەی ئاستی فێربوونیان دیاری بکرێت و مافی تێکەڵبوونیان هەبێت لەگەڵ قوتابیانی تر بە مەرجێک ئاستیان (سادە یان مامناوەند) بێت.

لیژنەكە له‌ سه‌رله‌بەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران دادەنیشێت بۆ چاوپێکەوتنی منداڵان و بڕیاردان و دەستنیشانکردنی ئاستیان.

باسی له‌وه‌شكراوه‌، ژووری سەرچاوە تایبەتە بەو قوتابیانە و لە هەرسێ قەزایەکانی، قەزای ناوەندی سۆران، خەلیفان و سیدەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئامادە کراون.

ئه‌مساڵیش قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ قوت...

ئه‌مساڵیش قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ قوتابیانی ئاسایی ده‌ستیان به‌ خوێندن كرد