ئه‌حمه‌دیش گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه
گه‌نجی ونبووى كورد له كه‌ركوك ماوەی پێنج رۆژە بێسه‌روشوێنه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كه‌ركوك دوو حاڵه‌تى ونبوونى گه‌نج و مێردمنداڵێك بڵاوكرایه‌وه، كاتێك به‌داوداچوونمان بۆ كرد، دوێنێ مێردمنداڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام گه‌نجه‌كه تاوه‌كو ئێستاش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
رێبوار بارزان، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی پەنجاعه‌لى له رۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ر و تاوه‌كو ئێستاش هیچ سۆراغێكى نییه.
بارزان كه‌ریم كاكل، باوكى گه‌نجه‌كه به 964ـى وت، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئاگادارن كاتژمێر 5:00ـى ئێواره‌ى ئه‌و رۆژه لاى شوقه‌كانى گه‌ڕه‌كى قادسیه سوارى تاكسییه‌ك بووه و رۆیشتووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوكمان ئاگادرا كردووه‌ته‌وه و پێیانوتین به‌داوداچوون ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێ بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كوڕه‌كه‌ى هیچ كێشه‌و گرفتێكى كۆمه‌ڵایه‌تى یاخود نه‌خۆشی ده‌روونى نییه و هیچ هۆكارێكیشان نه‌زانیوه له‌باره‌ى دیارنه‌مانه‌كه‌ى، ئه‌م ژماره موبایله‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك بیندرا كه‌سوكارى ئاگادار بكه‌نه‌وه: 07706119642
دووه‌م حاڵه‌تى ونبوون له كه‌ركووك له گه‌ڕه‌كى شۆرجه بوو گەنجێك به ناوی ئه‌حمه‌د فوئاد ئه‌حمه‌د له‌دوێنێ نیوه‌ڕۆوه ونبووبوو و شوێنى ونبوونه‌كه‌شی له نزیك مه‌لعه‌به‌كه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌كه بوو، به‌ڵام كه‌سێكى نزیك به 964ـێ وت، دره‌نگانى دوێنێ شه‌و دۆزراوه‌ته‌وه.
نه‌وزاد، كه‌سی نزیكى ئه‌م مێردمنداڵه وتیشی “له‌ماڵه‌وه توڕه بوبوو چووبووه ماڵى خزمێكى دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ونبوونه‌كه‌ى په‌ویه‌ندیان به كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه كرد و گه‌ڕاندیانه‌وه ماڵه‌وه”.