مه‌رجێكى فێستڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه
“به‌رهه‌مى خۆماڵی و کوالێتی بەرز بفرۆشن”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یازده‌هه‌مین فێستڤاڵى هه‌نار و پاییز‌ى هه‌ڵه‌بجه به رێنمایی و مه‌رجى نوێوه ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات و یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له فێستڤاڵه‌كه ده‌فرۆشرێن خۆماڵى و كوالێتی به‌رز بن.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە له‌گه‌ڵ گەشتوگوزار و تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری رێکخراوی نمای خانی ژینگەیی كۆبووه‌وه، به‌شجاربوونى فێستڤاڵه‌كه‌یان كۆكردوه‌وه دواین رێنمایی و مه‌رجیان پێدان كه پێویسته له رۆژانى فێستیڤاڵه‌كه جێبه‌جێی بكه‌ن.
رێکخستنی کەپرەکان و پاکوخاوێن راگرتنیان و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاران و سەردانیکەران و گونجاوی نرخی بەرهەمەکانیان و نمایش‌کردنی باشترین بەرهەم، رێنمایی كۆبوونه‌وه‌كه بوو بۆ به‌شداربووان
له کۆبونەوەکەدا چەندین سەرنج و رێنمایى خرانەڕوو بۆ ئامادەبووان و جەخت لەوە کرایەوە، كه دەبێت ئەو بەرهەمانەی دەیفرۆشن خۆماڵی و کوالیتی بەرزبن.