کەسوکاریان چاوەڕێن

کۆچبەرە گەڕێندراوەکانى لیبیا دەگەنەوە ئیدارەى راپەڕین

964+

وریا فەتاح

ژمارەیەک لە کۆچبەرە دەستگیرکراوەکانى لیبیا گەیشتنەوە کوردستان و بڕیارە هەر ئەمڕۆ بگەنەوە ئیدارەى راپەڕین کە زۆربەیان دانیشتووى سنوورى قەڵادزێ و حاجیاواو ژاراوەن.

ئەبوبەکر حوسێن، باوکى یەکێک لە کۆچبەرەکانە و لە دەروازەى رانیە چاوەڕێى گەیشتنەوەى کوڕەکەیەتى کە ماوەیەکى زۆر بوو لە لیبیا زیندانى کرابوو.

ئەو قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”کوڕەکەم 5.7.2025 بەرەو لیبیا بەڕێکەوت، بەڵام لەوێ لە ئاودا گیران و خرانە زیندانەوە”.

وەک باسى دەکات، دۆخ و گوزەرانى کوڕەکەیان لە زیندان زۆر خراپ بووە و برسى و تینو بووە.

بەوتەى ئەبوبەکر حسێن، یەکێک لە هاوڕێیانى کوڕەکەى لە زیندان گیانى لەدەستداوە، هەر بۆیە وەک دەڵێت: ئەمڕۆ زۆر دڵتەنگم کە کوڕەکەى من دەگەڕێتەوە، بەڵام دایک و باوکى ئەو کوڕە، چیتر کوڕەکەیان نابیننەوە”.

پێداچوونەوە : وریا فەتاح

40 کۆچبەرەکەی لیبیا گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

40 کۆچبەرەکەی لیبیا گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

وریا فەتاح