لە کەرکوک
لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژنە مامۆستایەک گیانى لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە گەڕەکى عەرەفەى شارى کەرکوک روویداوە، ژنە مامۆستایەکى تەمەن 47 ساڵان، گیانى لەدەستدا.
رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى مامۆستاکە ویتسویەتى لە شەقامەکە بپەڕێتەوە، کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلێکى تایبەتەوە.
ئارام عەبدولرەحمان کە شایەدحاڵى رووداوەکە بووە بە 964ـى وت،”مامۆستاکە دەناسم ناوى (ز,ع)ـە و دانیشتووى گەڕەکى کوردستانە لە شارى کەرکوک”.
وەک باسى دەکات، لە کاتى پەڕینەوە لە شەقامەکە دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێکى تایبەت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەات.
بەوتەى ئەو شایەدحاڵە، شۆفێرەکە خۆى رادەستى بنکەى پۆلیسى عەرەفە کردووە و تەرمى ژنە مامۆستاکەش رەوانەى پزیشکى دادى کراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح