ئەی راوچییەکان؟

ئازادی بوو بە چارەنووسی باڵندە راوکراوەکەی گەرمیان

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

پۆلیسی دارستانی گەرمیان، دەیەوێ لەناو سروشت ئەمڕۆ فەرمانی دادوەر بۆ خستنەوە ناو سروشتی باڵندە راوکراوەکەی گەرمیان جێبەجێ بکات و کەیسی راوچییەکانیش ئاڕاستەی دادوەر دەکرێ.

ئەو شاهینەی لە گەرمیان راو کرابوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 26.10.2025 بە فەڕمی رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگە کرایەوە لە گەرمیان.

عەمید شوان محەمەد، بەرێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ی وت، راوچییەکان خۆیان بەبڕیاری خۆیان، باڵندەکەیان هێناوە بۆ پۆلیسی گەرمیان، ئەوان دەڵێن، مۆڵەتی راوکردنیان هەیە، بەڵام بە گوێرەی رێنمایییەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، راوکردنی ئەو باڵندانە قەدەغەیە.

ئەوان ئەمڕۆ تیمێک دەنێرن، تا باڵندەکە ئازاد بکەن، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان وتی، ئەوان “راوچییەکان” خۆیان هاتوون، باڵندەکەیان رادەست کردووە، ئەوە جیاوازە لەوەی دەستگیربکرێن.

ئومێد مەجید یەکێک لەو راوچیانەی شاهینەکەیان راوکردبوو، بە 964ـی وت، هەویەی رەسمی بەغدامان هەیە و لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێراقداین و هەر بۆ خۆشی لە سنووری قەرەتەپە و جەبارە، باڵندەکەمان راو کرد.

وتیشی، ئەوەی کە دەوترێت نرخی ئەم باڵندەیە لە یەک ملیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە، دوورە لە راستییەوە و تەنیا یەک ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی دەکات.

هەفتەی رابردوو ڤیدیۆی راوکردنی ئەم باڵندەیە لەلایەن چەند راوچییەک بڵاوکرایەوە و ئەوەش ناڕەزایەتی چالاکان و رێکخراوەکانی ژینگەیی لێکەوتەوە و دادگای کەرکویش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ راوچییەکان دەرکرد.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شاهینە راوکراوەکە رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەر...

شاهینە راوکراوەکە رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان کرایەوە