یەکەم نەشتەرگەری جوانکاری لوت لە مێرگەسۆر ئەنجامدرا - وێنە؛ تەندروستی سۆران
ئیدی پێویست ناکات رێگایەکی دوور ببڕن و بچنە هەولێر
یەکەم نەشتەرگەری جوانکاری لوت لە مێرگەسۆر ئەنجامدرا
964+
شۆڕش قادری
بۆ یەکەمین جار نەشتەرگەری جوانکاری لوت لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر ئەنجامدرا و ئیدی هاوڵاتیان ئەو دەڤەرە پێویست ناکات، بۆ تاشینی لوتیان، رێگایەکی دوور ببڕن و بچنە هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران رایگەیاندووە، لەپێناو بەردەستبوونی هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمجارەش بۆ یەکەمین جار ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لوت لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر دەستیپێکرد.
ئەو تیمەی نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە، بریتیبوون لە:
د. رێكان مستەفا ئەحمەد پزیشکی قورگ و لوت و گوێ
د. ئەحمەد محەمەد ـ پزیشکی سڕکردن
کوردۆ ئەحمەد ـ یاریدەدەری سڕکردن
فرقەت عارف ـ پەرستار
گۆڤەند زێرۆ ـ پەرستار