لە كاری كتێبخانەوە بۆ كشتوكاڵ و سەوزە

هەژار مەجیدی ئەندێشە: ئاسایشی خۆراكمان نییە و بەرهەمی خۆمان هێشتا لە هی دەرەوە باشترە

964+

دیلان محەمەدجەزا

هەژار مەجید ساڵانێك كەسێكی دیاری بواری كتێبخانە و چاپكردن بوو، بەڵام ئێستا رووی لە كارێك كردووە، كە وەك خۆی دەڵێت، حەزی منداڵییەتی، ئەویش كشتوكاڵ و بەخێوكردنی پەلەوەرە.

964 لە شارەزوور كێڵگەكەی هەژار مەجیدی بەسەركردەوە، كە سەوزەیەكی جوانی لێ چێنراوە و لەولاشەوە مریشك و قەل و قاز بەخێودەكرێن.

كێڵگەكە بۆ خەڵكیش كراوەیە و رۆژانە دێن هەر خۆیان سەوزە هەڵدەكەنن و دەیكێشن و پارەكەی دەدەن.

هەژار مەجید، كە خاوەنی كتێبخانەی ئەندێشە بوو لە سلێمانی، دەڵێت، “17 ساڵ كاری كتێبم بە جدی كرد و گەیاندمە قۆناغێك لە رووی چاپ و دیزاینەوە، كە ئیتر پاشەكشێی بۆ نییە، بەڵام ئیتر جارێ ماندووم و ژاوەژاوی شار ماندووی كردم، بۆیە حەزم كرد ئەو كارە بكەم، كە حەزی منداڵیمە، ئەویش كشتوكاڵ و بەخێوكردنی پەلەوەرە.

دەشڵێت: “لە كوردستان ئاسایشی خۆراك نییە، بەڵام هێشتا خراپترین بەرهەمی خۆمان لە باشترین بەرهەمی دەرەوە باشترە، چونكە خەڵكی كوردستان ویژدانیان هەیە”.

چاوپێكەوتنەكە بە دەم توور و سەوزەخواردنەوە كراوە و دەتوانن بینەری تەواوی ڤیدیۆكە بن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دانیشتووانی گەڕەك لەلای حەمید عەلی سەوزەی سفرە و خوانە...

دانیشتووانی گەڕەك لەلای حەمید عەلی سەوزەی سفرە و خوانەكانیان دەبەنەوە