شێوەیەكی دروستكراوی دایناسوڕی ئێدمۆنتاسۆر
رووەكخۆر بووە و دەنووكی هەیە
هەیكەلی دایناسوڕێكی “زۆر جیاواز” دۆزرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
زانایانی بواری شوێنەوارناسی لە ویلایەتی وایۆمینگ لە ئەمریکا، هەیكەلی مۆمیاكراوی بەبەردبووی دایناسوڕێكیان دۆزییەوە، كە نموونەی نییە و تایبەتمەندی جیاوازی هەیە.
دایناسوڕەكە بە ئێدمۆنتۆسۆر ناوی دێت، کە پێشتر لە هیچ جۆرێکی تری دایناسۆردا نەبینراوە، ئەویش سمێكی جیاوازی هەیە و یارمەتی داوە بە کاراییەکی زۆرەوە بڕوات و رابکات.
ئەم دۆزینەوە یەکەم دۆزینەوەیە لە جۆری خۆیدا لە جیهانی کڕکڕاگەکانی وشکانیدا، چونکە هاوشێوەی شیردەرە مۆدێرنەكان دەردەكەوێت.
مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەردەمی تەباشیری، كە نزیکەی 66 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەكات، ئێدمۆنتاسۆر لە رۆژئاوای ئەمریکای باکوور ژیاوە و رووەکخۆر بووە و دەنووكی هاوشێوەی مراوی هەبووە.
پۆڵ سێرینۆ، زانای بواری شوێنەوارناسی دەڵێت، “ئێدمۆنتاسۆر باوترین دایناسۆرە لە ژینگەکەیدا، وەک مانگایەکی سەردەمی تەباشیری”.
ئەو چینە قوڕاوەی کە لە دوای مردنی جەستەی دایناسوڕەكەی داپۆشیبوو، یارمەتی پاراستنی وردەکارییەکانی پێست و شانە نەرمەکانی بە وردبینییەکی سەرسوڕهێنەر داوە، ئەمەش رێگەی بە زاناکان دا تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ئەناتۆمی دەرەکی و چۆنیەتی جوڵەی بەدەستبهێنن.
ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە، دۆزینەوەی هەیكەلی دایناسوڕەكە دەتوانێت تێڕوانینی ئەوان بۆ پەرەسەندنی جووڵە لە نێوان دایناسۆرە زەبەلاحەکاندا بگۆڕێت.