ئه‌مڕۆ رۆژى ژینگه‌کەیه‌تى
“ئیداره‌ى راپه‌ڕین له‌ناو ناوچه‌ى سوورى سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر ژینگه دایه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ رۆژى ژینگه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه، به قسه‌ى كه‌سی یه‌كه‌مى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە، ئیداره‌كه‌یان ددۆخى خراپه و له‌ناو ناوچه‌ى سوورى سه‌رپێچیكردنه‌كان دایه و چونكه ده‌ڵێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌رپێچییه‌كانى تێدا رووده‌دات.
رۆژی ژینگەی ئیداره‌ى راپەرین هاوكاته له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه كه له ساڵى 2014 كرایه‌وه.
عه‌مید شۆرش کاکە فه‌تحوڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین، به 964ـى وت كه له سنووره‌كه‌یان به‌رده‌وام سه‌رپێچی ژینگه‌یی له‌لایه‌ن كه‌سانى سه‌رپێچیكار تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و كه‌وتووه‌ته ناو ناوچه‌ى سوورى سه‌رپێچییه‌كان بۆ سه‌ر ژینگه.
وتیشی “ئه‌مڕۆ تركتۆرێك به‌بارێك داره‌وه گیراوه و له‌ژه‌ند رۆژى رابردووش‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر 12 ئامێری بیر هه‌ڵكه‌ندا گرتووه كه به‌شێوه‌ى نایاسایی كاریان پێده‌كرا”.
بە بۆنەی رۆژی ژینگەی ئیداره‌كه‌شیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه ئەم رۆژە بەو ئامانجە دانراوە کە بەهاو گرنگی ژینگە و پاراستنی سروشتی ناوچەکە بەرز بکرێتەوە، وەک هەنگاوێک بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پاک و ساغ بۆ ئێستا و داهاتوو.
پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیش لە تەواوی ئەفسەر و کارمەندانی کە خۆشەویستیەکی جوانیان هەیە بۆ ژینگە و کاری بەردەوامیان لە پاراستن و سروشت و ژینگە و دارستانەکانی ناوچەکەیە.