لەسەر ئەرکی خێرخوازێک

بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی شتنەوەی گورچیلە لە کفری دروستدەکرێت

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

ئەوانەی پێویستیان بە شتنەوەی گورچیلە ھەیە لە قەزای کفری رزگاریان دەبێت لە بڕینی رێگای دووری کەلار، چونکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەردی بناغەی سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلەیە لە قەزاکە کە لەسەر ئەرکی خێرخوازێک دروستدەکرێت،

سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەدۆشخانەی شەھید خالد گەرمیانی لە کفری بە 964ى وت،”سەنتەرەکە لەلایەن کەسایەتی خێرخواز “بورھان حوسێن”دروست دەکرێت، بڕی 400 ملیۆن دیناری بۆی تەرخانکردووە، قەرارە لەماوەی چوار مانگ بینای سەنتەرەکە تەواو بکرێت”.

وتیشی “لە قەزای کفری نزیکەی 12 نەخۆش ھەیە کە رۆژانە پێویستیان بە شتنەوەی گورچیلە ھەیە، ئەو نەخۆشانە رێگایەکی دووریان دەبڕی و دەھاتنە کەلار بۆ شتنەوەی گورچیلەیان، بەڵام لەگەڵ کردنەوەی ئەم سەنتەرە ئیتر نەجاتیان دەبێت لە ھاتوچۆی ئەو رێگایە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێکخراوێکیش بەڵێنی کڕینی ئامێرێکی پێداوین، قسە لەگەڵ سەنتەری شتنەوەی گورچیلەی سلێمانیش دەکەین، ئەگەر ئەوانەش نەبوو لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئامێرەکان دەکڕین.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ژنێک لە سۆران سێ گورچیلەی هەیە

ژنێک لە سۆران سێ گورچیلەی هەیە

233 جار غەسلی گورچیلەی کرد و ماڵائاویی کرد 

233 جار غەسلی گورچیلەی کرد و ماڵائاویی کرد