"شەممە هەمووان لەوێ دەبن"
ماهیر حەسەن شەممە لەوێیە؛ هونەرمەندان پشتیوانى لە یانەى نەورۆز دەکەن
964+
وریا فەتاح
هەوڵەکانى پشتیوانى بۆ یانەى نەورۆز چڕدەبنەوە و هونەرمەندانى شارە حەیاتەکە بە ڤیدیۆیەک پاڵپشتى خۆیان بۆ نەورۆز دەربڕى و داوا لە هاندەران دەکەن دەست بکەن بە بلیت کڕین بۆ یارییەکەى رۆژى شەممە.
هەریەک لە هونەرمەندان، ماهیر حەسەن و رێبوار هەورامى و نەوزاد ئەحمەد، بە ڤیدیۆیەک جگە لە پشتیوانى یانەى نەورۆز، داوا لە هاندەران دەکەن دەست بکەن بە کڕینى بلیت و رۆژى شەممە یاریگا پڕ بکەن لە هاندەر.
رۆژى شەممە، نەورۆز لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى دهۆک دەکات، ئەو یارییەش لە کاتێکدایە کە دۆخى یانەکە لە رووى داراییەوە توشى قەیران بووە و هەڵمەتێکى پشتیوانی بۆ یانەکە دروستبووە.