دیمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ _ وێنە: 964
لەگەڵ لایەنی ئێرانی کۆبوونەوە دەکرێ
هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ دەبێتە 24 کاتژمێریی
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی بازرگانی لەنێوان دەروازەی باشماخ و باشماق “دیوی ئێران”، دەکرێت بە 24 کاتژمێریی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێ، کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئێران دەکەن.
تا باس و خواس، لەبارەی هاتوچۆی بازرگانی 24 کاتژمێریی بکەن، لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22.10.2025، نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە 964ی وت، ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کاری کردووە بۆ بەردەوامی هاوتوچۆی بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ 24 کاتژمێریی.
ئەوان دەڵێن، کە کاریگەرییەکی راستەوخۆی هەیە لەسەر خێرایی و توانای هاتوچۆی بازرگانی.
رەباتی دەڵێ، لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران قسەمانکردووە، لای خۆیان کاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ هاتوچۆی باری بازرگانان بکەنە 24 کاتژمێریی و ئەوانیش رەزامەندییان پیشانداوە، کە ئەمەش “جێگەی خۆشحاڵی”یە.
بە قسەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کۆبونەوەیەکی فراوان لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی دەروازەکە لە لایەنی بەرپرسانی هەردوو لاوە بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بۆ زیاتر کارئاسانی بازرگانی لە دەروازەکەدا.
مانگی ئازاری ئەمساڵ، بەرپرسانی گومرگی دیووی ئێران وتیان، لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا، 183 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای زیاتر لە 301 ملیۆن دۆلار بە شێوەی هاوردەی کاتی، لە ڕێگەی گومرگی باشماخەوە هێنراوەتە ئێران.
باشماخ لە دوای دەروازەکانی، ڕەجایی و پەروێزخان، وەک سێیەمین گومرگی گەورەی ئێران هەژمار دەکرێت کە دوو ملیۆن و 760 هەزار تۆن کاڵای لێوە ئاڵوگۆڕ بکرێت.