یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مانچێسته‌ر و تۆتێنهام یارییان هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا
له قۆناغی پێنجه‌می جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را، یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و تۆتێنهام ئه‌ركیان ئاسانه و هه‌وڵی گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1.3.2023 قۆناغی پێنجه‌می (قۆناغی 16) جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئینگلته‌را درێژه‌ی ده‌بێت و چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن.
چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و تۆتێنهامه، كه دوو به‌هێزترین یانه‌كانی ئێستای ئینگلته‌ران و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت تا قۆناغی كۆتایی بڕۆن.
مان یونایتد سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نازناوی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌رای برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی له نیوكاسڵی برده‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ساوسامتۆن – گێمپسی تاون 22:10
بێرنلی – فیلتۆد 22:30
مانچێسته‌ر یونایتد – وێستهام 22:45
شێفێلد یونایتد – تۆتێنهام 22:55.
هاوكات شه‌وی رابردووش یانه‌كانی مانچیچسته‌ر سیتی، برایتۆن، بڵاكبێرن، فولهام بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد و گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شت.