کەشەکە تا رادەیەک جێگیرە؛ سبەی تۆزێکی سوک دەبینرێت
کەشوهەوا
لە هەندێک شوێن نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی کردووە و لە زۆر بەی ناوچەکان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکانی دهۆکیش ئەگەری نمە باران هەیە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرچەندە ئەگەری نمە باران هەیە بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە زیاتر لە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 22.10.2025
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
پلەکانی گەرما / کەمێک بهرز دهبێتهوه بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی