دار زەیتوونێکی تەمەن 200 ساڵ لە شەقامی مەلیک مەحمود چێندرا - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی
لە ئیتاڵیاوە هاتووە
دار زەیتوونێکی تەمەن 200 ساڵ لە شەقامی مەلیک مەحمود چێندرا
964+
شۆڕش قادری
لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی سلێمانی دار زەیتوونێکی باڵا بەرز چێندرا کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵ دەبێ و لە ئیتاڵیاوە هێندراوە.
بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 دار زەیتوونێك کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵە و بەرزییەکی 10 مەتر دەبێت، لە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود و سەرەتای شەقامی دوو سایدی 30 مەتری ئەلبیسەکە چاندراوە.
دار زەیتوونە لە وڵاتی ئیتاڵیاوە هێنراوە و نرخەکەشی سەروو سی هەزار دۆلار دەبێت.
+2