کاربەدەستان وەعدی چارەسەرکردنی کێشەکەیان بە 964 دا
چەند ستونێکی کارەبا لە گەڕەکی ژیان خەریکە ژیان لە هاوڵاتیان دەستێنن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە گەڕەكی ژیانـی هەولێر چەند ستونێکی کارەبا بوونەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان، یەکێکیان بەر جادە کەوتووە و لەسەر چەقی رێگاکەیە، خێرۆمەندێک هەر ئەوەندەی لەدەست هاتووە، رەنگی بکات بۆ ئەوەی شۆفێران لە شەودا خۆی پیانەکێشن.
پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی رێگاوبان و بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای لە بابەتەکە ئاگادار کردووەتەوە.
سەردار نوری بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی رێگاوبان بە 964ـی وت، “ستونەكە دەبێت بەڕێوبەرایەتی كارەبا لای ببات و كۆنكرێتەكەش شارەوانی، بەڵام ئێمە لە رێگەی پەیوەندی خۆمانەوە هەوڵ دەدەین چاكی بكەین.”
هاوار مورتكەییـش لە راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبا دەڵێت، “ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی بۆ ئێمەتان ناردوون، دەبەمە لای بەڕێوبەری گشتی كارەبا و بەزووترین كات لەگەڵ شارەوانی چاكی دەكەین.”
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
عامودەکان دەیان کێبڵ و وایەر و بۆردیان پێوەیە و مەترسییان دروستکردووە