کورسییەکانی یاریگا ژمارەیان لێدەدرێ

یانەى نەورۆز چاوى لێتانە؛ چەند ملیۆنێکیان بۆ چووە

964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەو قەیرانەى یانەى نەورۆز تێى کەوتووە، خەریکە چارەنووسى یانەکەى شارى سلێمانى دەباتە دەرەوەى خولى ئەستێرەکانى عێراق، هەرچەندە لێرە و لەوێ هەندێ کەس هاوکارى یانەکەیان کردووە، بەڵام بەرپرسانى یانەکە دەڵێن: پێویستییەکانمان زۆر زیاترە لەوەى بەدەستمان گەیشتووە.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە گەنجانى خۆبەخش ژمارەیان لە کورسییەکانى یاریگاى یانەى نەورۆزدا و بۆ یارى داهاتووى یانەکەیان ئامادەیان کردووە تا لە رێگەى بلیتەوە بەشێک داهات بۆ یانەى نەورۆز کۆبکەنەوە.

رۆژى شەممەى داهاتوو، یانەى نەورۆز لە یاریگاى خۆى لە خولى ئەستێرەکانى عێراق میواندارى یانەى دهۆک دەکات.
شاد جەزا، ئەندامى دەستەى راگەیاندنى یانەى نەورۆز، بە 964ـى وت،”هەندێ خەڵک هاوکاریان بۆ یانەکە ناردووە و چەند ملیۆن دینارێکمان پێگەیشتووە، بەڵام پێویستى یانەکەمان زۆر زیاترە لەوەى پێمان گەیشتووە”.
دەشڵێت: ئەگەر نەتوانین پارەى پێویست دەستەبەر بکەین، کشانەوەمان لە خولى ئەستێرەکانى عێراق تاکە بژاردەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

یانەی نەورۆز هاواری لێ هەستاوە

یانەی نەورۆز هاواری لێ هەستاوە