بڕۆنه سایلۆى رۆڤیا
سبه‌ى 160 جوتیارى به‌رده‌ڕه‌ش چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئاگادارى به‌شێك له جوتیارانى سنوره‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه سبه‌ى چوارشه‌ممه ئاماده بن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان.
ئه‌و جوتیارانه‌ى چه‌كه‌كان وه‌رده‌گرن له‌وانه‌ن كه گەنمیان رادەستی سایلۆی روڤیا کردووە، له زنجیره 437 تاوه‌كو 596، به‌و مه‌رجه‌ى ره‌سیدى راده‌ستكردنى گه‌نمه‌كه‌ى له خوار 50 تۆن بێت.
پێویستە جوتیار ئامادەبێت و کارتی نیشتیمانی ئەصلی لەگەڵ خۆی ببات و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش بە وەکالەت چەک دابەش ناکرێت .
وەرگرتنى پاره‌كه لە بانكی TBI یە لە دهۆک تەنیشت (ته‌لفریکی دهۆک) ، جوتیارانیش پێویستە پسووڵەی میزان (وصل میزان) لەگەل خۆی ببات.