ناردنى مریشكه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمیش قه‌ده‌غه‌كرا
ئەنفلۆنزای باڵندە لە موسڵ سەریهەڵدا و کەرکوکیش کەوتە خۆی
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
پارێزگای موسڵ بە فەرمی تۆماركردنى هۆی ئەنفلۆنزای باڵندەى له شارکە راگەیهاند، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ به‌رگرتن له‌و نه‌خۆشییه ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك كه‌وتنه خۆیان و ده‌ستیان به رێكاره پێویسته‌كان كرد.
پارێزگار، ئاگاداری ڤێتەرنەری کردووە کە مریشک رەوانەی هیچ پارێزگایەک نەکەن و کەرەنتین بکرێن، ڤێتەرنەری کەرکوکیش سەرجەم کێڵگە پەلەوەرەکانی ئاگادارکردۆتەوە كه هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناویان بینی دەستبەجێ ئاگاداریان بکاتەوە،
هیبە ئەکرەم، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشحانەی ڤێتێرنەری کەرکوک بە 964ـی وت، چەند رۆژێکە نمونەی نهخۆشییهکە نێردراوە بۆ تاقیگەی گشتی و ماوه‌ى حه‌وت رۆژ بەر لە ئێستا ئەنجامەکەی دەرچووە ، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی راگەیاندرا.
وتیشی “دەستبەجێ سەرجەم بنکە تەندروستهکانی خۆمان و کێڵگە پەلەوەریهکان لەناو شار و قەزا و ناحیەکان ئاگادار کراونه‌تەوە لەگەڵ دەرکەوتنی نەخۆشی دەستبەجێ ئاگادارمان بکەنەوە”.
باسی له‌وه‌شكرد، بەپێى ئه‌و نوسراوەی كه وەزارەتى كشتو‌كاڵى عێراقی بۆى ناردوون، مریشکی زیندوی موسڵ نەک بۆ کەرکوک بەڵکۆ بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق قەدەغە کرا تائەوکاتەی کەرهنتینە هەڵدەگیرێت لەسەر ئەو پارێزگایه.
هیبە وتیشی، جیا لەوە وەزارەتی کشتوکاڵ چەند مانگێکە هێنانی مریشکی بەستوی 21 وڵاتی قەدەغەکردوە بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن