له چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر
بەکارهێنەر و ئاڵودەبوانی مادەی هۆشبەر به چه‌ند هه‌نگاوێك له‌و ماده‌یه دوور ده‌خرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر، سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌و سزادراوانه هه‌یه كه ئاڵوده‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر بوونه، یاخود به‌كارهێنه‌رى ئه‌م ماده‌یه‌ن، له رێگه‌ى تیمى تایبه‌ته‌وه به چه‌ند قۆناغێك له‌و ماده‌یه دوور ده‌خرێنه‌وه.
سەنتەره‌كه، لەسەرەتادا لەرێگەی وەرزشی بەیانیانەوە دەستده‌كات بە چالاکیەکانیان به سزادراوان، دواتر دابەشى سەر دوو گروپی شیاندنەوە ده‌كرێن، كه هەر گروپە و لەلایەن راهێنەر و یاریدەدەری راهێنەر سەرپەرشتی دەکرێت و دواتر به قۆناغه‌كانىلا دیكه‌دا تێده‌په‌ڕن.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، سه‌نته‌ره‌كه‌یان له‌رێگه‌ى 12 هه‌نگاوى جیاواز، سزادراوان راده‌هێنن كه وازهێنان لە مادەی هۆشبەر بهێنن و ئه‌م هه‌نگاوانه‌شیان ناوناوه (ئامادەکاری بۆ خۆگۆرین) ده‌یانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه سزادراوانی ناو چاكسازییه‌كه كه به‌شێكیان بەکارهێنەر و به‌شێكی دیكه‌شیان ئاڵودەبووی مادەی هـۆشبەرن، دووبارە به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بیانگه‌ڕێننه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا و ده‌شڵێت “ئه‌و پێوه‌رانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كه كاری پێده‌كه‌ن به‌پیچی پێوه‌ره‌كانى شیاندنه‌وه‌ى جیانین بۆ ئه‌م كه‌سانه”.