له گوندێكى گه‌رمیان
بۆ یه‌ك مین چوون كێڵگه‌مینێك ئاشكرا بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى گه‌رمیان هاوڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی به هێڵى گه‌رمى ده‌زگاى مین ده‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌و بینیویه‌تى یه‌ك مینى دژه كه‌سی بووه، به‌ڵام كه تیمه‌كانى مینلابه‌رى گه‌رمیان ده‌چنه شوێنه‌كه، ده‌بینن له‌چوارده‌ورى مینه‌كه كێڵگه‌مینێك هه‌یه و هه‌ر زوو شوێنه‌كه‌یان نیشانه‌ڕێژ كرد، بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان به‌لایدا نه‌چن.
كێڵگه مینه‌كه ده‌كه‌وێته گوندى سه‌ید مه‌حمودى سه‌ر به ناحیه‌ى پێباز.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینى گەرمیان ده‌ڵێت، تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی، سەردانی گونده‌كه‌یان کرد بەمەبەستی هەڵگرتنەوەی “مینەکە” پاش بە دواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆیان دەركەوت كه ئەو شوێنە کێڵگەمینە، بۆیە بڕیار درا لەلایەن تیمی رووپێوی کێڵگەمینەکان(PTS) کێڵگە مینەکە نیشانڕێژ بکرێت بەمەبەستی ناسینەوەی لەلایەن دانیشتوانی گوندی ناوبراو و پاراستنی گیانیان.
داواش لە دانیشتوانی گونده‌كه كراوه، خۆیان بەدوور بگرن لەو کێڵگە مینە، چونکە کێڵگەمینێکی زیندووە، بۆئه‌وه‌ى هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو روونەدات، تا ئه‌وكاته‌ى لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، كێڵگه‌كه پاک دەکرێتەوە.
هاوڵاتیانی ئازیز لەکاتی بینینی مین یاخود هەر تەنێکی گوماناوی دەستکاری مەکە و بێ بەرامبەر پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 182ـی دەزگای مین.