کارەبا بۆ گوندێک چوو
لە شارباژێر
گوندێکى دیکەى کوردستان کارەباى پێگەیشت
964+
وریا فەتاح
گوندى ئاڵەک لە ناحیەى چوارتاى سنوورى شارباژێر رووناککرایەوە و کارەباى نیشتمانى پێگەیشت.
کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـى كاره‌بای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ رۆژهەڵات و به‌بڕی زیاتر له (185) ملیۆن دینار، گوندى ئاڵەک لە سنوورى ناحیەى چوارتا رووناککرایەوە.
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە:
گەیاندنی تۆڕی كارەبا و دانانی محەویلە بۆ گوندی ئاڵەک لە ناحیەی چوارتا.
راكێشانی كارەبا و دانانی 2 محەویلە بۆ گەڕەكی قڕگەی 2 .
بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له (185.201.000) سەد و هەشتاو پێنج ملیۆن و دووسەد و یەك هەزار دینار.
پرۆژەکە بەسەرپەرشتی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی / رۆژهەڵات جێبەجێ دەكرێت .
پرۆژەکەش له‌لایه‌ن كۆمپانیای بەركێو جێبه‌جێ دەكرێت و بڕیارە لە ماوەی (90) رۆژدا تەواوبكرێت .