جۆره دزییه‌كی نوێ له كه‌ركوك سه‌ری هه‌ڵداوه
964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
لە گەڕەكێكی شاری كەركوك گرووپیك دز پەیدا بوونە، كه شەوانە سینی و لامپای ئینتەرنێتی ماڵان ده‌دزن، تا ئێستاش كه‌سیان ده‌ستگیر نه‌كراون.
تۆڕی 964 زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه، زیاتر لە دوو هەفتەیە لە گەڕەكی پەنجاعەلی له كەركوك، دیاردەی دزینی سینی و لامپای ئینتەرنێـتی ماڵان سەری هەڵداوە، پۆلیسی كەركوكیش دەڵێت تا ئێستا هیچ كەسێك سكاڵای تۆمار نەكردووە.
چیا نوری رۆژبەیانی، دانیشتووی گەڕەكی پەنجاعەلی بە تۆڕی 964ی وت، “دوو ساڵ بەر لە ئێستا لامپای ئینتەرنێتی ماڵەوه‌یان دزیم، ئێستا جارێكی دیكە ئەو دیاردەیە سەری هەڵداوە، چەند رۆژێك بەر له ئێستا سینی و لامپای ئینته‌رنێته‌كه‌یان دزیوم”.
محەمەد عەلی دانیشتوی هه‌مان گه‌ڕه‌كه و چالاكەوانێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە، بە تۆڕی 964ی وت، لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 30 كەسی جیاواز نامەیان بۆ په‌یجه‌كه‌ی ناردووە و ده‌ڵێن سینی و راوته‌ری ئینته‌رنێتیان دزراوه.
سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی عروبە، تایبەت بە تۆڕی 964ی وت، ئه‌وان تەنیا بیستوویانە، بەڵام هیچ كەسێك تا ئێستا سكاڵای تۆمار نەكردووە، تا به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن.
وتیشی، “هەركاتێك سكاڵا هەبێـت، ئێمەش بەدواداچوونی بۆ دەكەین، چەند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئەم دیاردەیە لە چەند گەڕەكێكی كه‌ركوك هه‌بوو، بەڵام چەند كەسێك دەستگیركران و درانە دادگا، ئێستاش جارێكی دیكەیە سەری هەڵداوەتەوە”.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، نخی سینی و لامپاكه‌ی ئینته‌رنێت له كه‌ركوك به 120 هه‌زار دیناره.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا