پێشێلى رێسا و رێنماییه‌كانی راوكردنیان كردووه
عێراق سێ راوچیی كو‌ێتی به سێ هه‌ڵۆوه ده‌ستگیر كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی سێ راوچی كو‌ێتی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، تۆمه‌ته‌كه‌یان سه‌رپێچیكردنی رێسا و مه‌رجه‌كانی راوكردنه له بیابانی موسه‌ننا، هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سنوری وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیویه‌تی سێ راوچی به ره‌گه‌زنامه‌ی كو‌ێتی له بیابانی پارێزگای موسه‌ننا ده‌ستگیر بكات و ده‌ڵێت “راوچیه‌كان به ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی بون و سێ هه‌ڵۆیان بۆ راوكردن به‌كارهێنراوه و له‌ئێستاشدا ده‌ستبه‌سه‌رن”.
باس له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانى كردووه و ده‌ركه‌وتوه كه راوچییه‌كان رێسا و رێنماییه‌كانی راوكردنیان پێشێلكردووه، هه‌روه‌ها یاسا كارپێكراوه‌كانی رێكخستنی هاتنه ناوه‌وه‌ی راوچییه بیانییه‌كان و پراكتیزه‌كردنی راوكردن له‌ناو خاكی عێراقدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی رێنماییه‌كان رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به ماسیگره‌كانی كوه‌یت گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.