تەنیا عەرەبانەى ژێرى بۆماوەتەوە

15 رۆژە هاوسەرگیرى کردووە و ماڵەکەى سووتا

964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک

کوردواتەنى “بەڕە هەر لەلای تەنکییەوە دەدڕێت”، ئەمە رێک بۆ عەلى نورەدین راستە کە خاوەن پێداویستییەکى تاییەتى کەرکوکە، چونکە جگە لەوەى پار بە رووداوێک هەردوو قاچى لەدەستدا، شەوى رابردووش دواى 15 رۆژ لە هاوسەرگیرى، ماڵە نوێکەى بە شۆرتى کارەبا سووتا.

عەلى نورەدین، هاوڵاتییەکى خاوەن پێداویستى تایبەتى دانیشتووى گەڕەکى پەنجا عەلى شارى کەرکوکە، شەوى رابردوو بەهۆى شۆرتى کارەبا تەواوى ماڵەکەى سووتا و تەنیا عەرەبانەکەى ژێرى دەرچوو کە لەوکاتەدا لەژێر خۆى بووە لە دەرەوەى ماڵەکەى.

عەلى نورەدین، ماوەى 15 رۆژە هاوسەرگیرى کردووە و ماڵێکى نوێى دروستکردووە، بەڵام لە چاوتروکانێکدا شۆرتى کارەبا کردى بە پارچەیەک خۆڵەمێش.

عەلى لە خانوى کرێدا دەژیت و وەکخۆى دەڵێت دوو مانگە کرێى خانووەکەى نەداوە، داواش دەکات لە بەرپرسانى شار ئاوڕێکى لێ بدەنەوە و لە ژیانە تازەکەیدا بەتەنیا جێى نەهێڵن.

“ساڵى پار، لەکاتی کارکردنم لە کارگەی بەرهەمهێنانی گەچ، شۆفەڵ بەسەر هەردووقاچم رۆیشت و هەردوو قام بڕدراوەتەوە و کەوتوومەتە سەر کورسى خاوەن پێداویستى تایبەت”. عەلى نورەدین واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو کەسەی لە کەرکوک ماڵی خەزووری سوتاند؛ پۆلیس گرتیان

ئەو کەسەی لە کەرکوک ماڵی خەزووری سوتاند؛ پۆلیس گرتیان