سماقوڵى

پیکابێک خۆى بە کیا دوو تەنیەکدا کێشا

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، بەهۆى بەستنى رێگاى سماقوڵى، پیکابێک کۆنتڕۆڵى لەدەستدا و خۆى بە کیا دوو تەنییەکدا کیشاو لە رووداوەکەدا کەسێک بریندار بووە.

شایەدحاڵێکى رووداوەکە بە 964ـى وت،”کیاکە لە رانیەوە بەرەو هەولێر چووە و پیکابەکەش بە پێچەوانەوە، بەڵام بەهۆى بەستنى رێگاکە پیکابەکە تووشى خلیسکان بووە و خۆى بە کیاکەدا کێشاوە”.

ئاشکراشى کرد کە هاوەڵى شۆفێرى کیاکە بریندار بووە و دەستى شکاوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح