بەبێ هەرێمى کوردستان
تەنیا لە مانگى 9 دا؛ نزیکەى 7 هەزار حاڵەتى جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە
964+
وریا فەتاح
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی ئەیلولی 2025ـى لەسەر ئاستی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێیدا 30 هەزار و 205 هاوسەرگیری بەرامبەر بە شەش هەزار و 719 جیابوونەوە تۆمارکراوە.
وردەکارى ئامارەکە بە شێوەیەکە، لە ناوچەى کەرخى بەغدا، 1295 حاڵەتى جیابوونەوە تۆمارکراوە لە کاتێکدا تەنیا 1009 گرێبەستى هاوسەگیرى هەبووە.
هەرچى تایبەتە بە ناوچەى رەسافە، 4 هەزار و 307 هاوسەرگیرى و 880 جیابوونەوە تۆمارکراوە.