پۆلیسی ئیستەنبۆڵ دەستگیریان كرد

433 گرام ماددەی هۆشبەر لە ناو “گەدە”ی بوو

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی ئیستەنبوڵ ئەمڕۆ هەینی، بە رێکەوت کەسێکیان دەستگیرکرد کە 433 گرام ماددەی هۆشبەری لە سکیدا و لە ناو گەدەیدا شاردبووەوە.

لەکاتی ئەنجامدانی دەوریەیەکی رۆتینی لەسەر رێگایەکی خێرا، پۆلیسی ئیستەنبوڵ لە ناوچەی ئەکسەرای تووشی کەسێک بوون، کە ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی، بەڵام هەوڵیدا هێڵەکانی بگۆڕێت و کاتێک پۆلیس بینیویانە بە شێوەیەکی گوماناوی مامەڵە دەكات، گومانیان لێكردووە و دەستگیریان كرد.

بە گوێرەی وردەكارییەكان، كە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، كابرا تەمەنی 20 ساڵە و گەنجە، لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە و دواتر تیشكی بۆ گیراوە لە نەخۆشخانە و دەركەوتووە ماددەی هۆشبەری لە ناو گەدەیدا شاردووەتەوە.

میدیای توركیا دەڵێن، گەنجەكە 101 پارچەی لە ماددەی میتامفیتامین لە گەدەیدا بووە، كە بە هەمووی كێشی 433 گرام بووە.

كابرا گیراوە و بە فەرمی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و بەمزووانە دەدرێتە دادگا.

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە پێنج کیلۆ کریستاڵەوە دەست...

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە پێنج کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیر کرا