جارێ تەنیا پووش و پەڵاشە

کارەکانی پارکە گەورەکەی کەلار دوای دوو ساڵ دەستپێدەکات

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بڕیارە كارەكانی پاركێكی خێزانیی گەورە لە كەلار دەستپێبكات، كە دوو ساڵ پەرژینی بۆ كراوە و جارێ هەر پووش و پەڵاشە.

زەوییەكە 130 دۆنمە و لە 2023 پەرژینی كۆنكرێتی بۆ دروستكراوە، دەكەوێتە تەنیشت زانكۆی گەرمیان لە كەلار.

بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانیی کەلار ئەمڕۆ هەینی 17.10.2025 بە 964ى وت، “ھەواڵی خۆشمان پێیە بۆ ھاوڵاتیان و لەماوەی دوو بۆ سێ ھەفتەی دیکە دەستدەکرێت بە کارکردن لە پارکەکە”.

“تەندرین بۆ پارکەکە کراوە و بەڵێندەر وەریگرتووە، ھەندێک رێکاری ئیداری ماوە، لە قۆناغی سەرەتا سەوزایی و نەمام و رێڕەو و نافورەی تێدا دروست دەکرێت”، دلێر حوسێن وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بڕی 800 مليۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، لە ماوەی 200 رۆژدا قۆناغی سەرەتای پارکەکە تەواو دەبێت، بە جۆرێک ھاوڵاتیان بتوانن بەکاری بھێنن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کارکردن لە دووسایدەکەی کەلار - ساڵح ئاغا دەستیپێکرد

کارکردن لە دووسایدەکەی کەلار - ساڵح ئاغا دەستیپێکرد