گرافیکی 964
خەریکی ئاو بووە
لە حەوشەکەیدا پیاوێک تەزووی کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەمشەو 16.10.2025، لە گەڕەکی کۆماری قەزای دوزخورماتوو، هاوڵاتییەک لە کاتی ئیشپێکردنی ماتۆڕی ئاو، بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
هاوڵاتییەکە ناوی “گۆران بەکر”ە و تەمەنی 38 ساڵە و پیشەی کرێکارە، خێزاندارەو باوکی چوار منداڵە.
رەحمان سابیر، ئامۆزای ئەو هاوڵاتییە بە964ـی وت، ئەمشەو ئامۆزاکەی چووەتە نێو خانوە تەواو نەکراوەکەی لەگەڕەکی کۆماری، لەکاتی ئیشپێکردنی ماتۆڕی ئاوی حەوشەکەیان، شۆرتی کارەبا لەنێو ماتۆڕەکە دروستبووە و کارەبا گرتویەتی، بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
رەحمان سابیر وتیشی، ئێستا تەرمەکەی لەنەخۆشخانەی گشتی قەزاکەیەو پاش کەمێکی تر بەمەبەستی توێکاری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی دەکرێت لە کەرکوک.
ئیبراهیم خالد، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتوو بە964ـی وت، لەماوەی مانگێکدا ئەو کەسانەی بەهۆی تەزووی کارەبا لە دوزخورماتوو گیانیان لەدەستداوە، بووەتە پێنج کەس و چوار کەسی دیکەش بریندارن و چارەسەریان بۆ کراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا