شاره‌وانى: ناتوانین هیچیان بۆ بكه‌ین
مه‌یدانى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رى سه‌نگه‌سه‌ر بێ مۆڵه‌ته و هیچ چاودێرییه‌كى له‌سه‌ر نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نگه‌سه‌رى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین، ماوەیەكه مه‌یدانێكی كڕین و فرۆشتنى ئه‌ژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر دروستكراوه، به‌ڵام وه‌كو شاروانى ده‌ڵێت، بێ مۆڵه‌ته و له نزیك ئاوه‌دانییه‌كانیشه، ئه‌وان ناتوانن هیچ كارێكی پاككردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ى مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن.
دلێر ئیسماعیل، سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر به 964ـى وت، تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك داواكاری كردنه‌وه‌ى ئه‌م مه‌یدانه‌ى له ئێوان نه‌كردووه، بۆیه ئه‌وه‌ى له‌و مه‌یدانه ده‌كرێت، نا فه‌رمى و بێ مۆڵه‌ته.
وتیشی “هه‌ر مه‌یدانێكى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر كه كار ده‌كات پێویسته به‌پێی رێنماییه‌كانى شاره‌وانى، ڤێتێرنه‌رى و ته‌ندروستى كار بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر هیچ چاودێرییه‌كى ئه‌م به‌شانه‌ى له‌سه‌ر نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داواكاریان بۆ بێت بۆ كردنه‌وه‌ى یاخود دروستكردنى مه‌یدانێكى له‌مشێوه‌یه هیچ لارییه‌كیان نییه و هاوكاریشیان ده‌بن بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانیان به‌تایبه‌تیش له‌رووى پاكڕاگرتنى ئه‌و شوێنه‌ى كه مه‌یدانه‌كه‌ى لێ دروست ده‌كرێت.
به‌پێی ئاگادارییه‌كیش كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر ئاگاداری هاوڵاتیانی سەنگەسەر و دەوروبەری كردووه‌ته‌وه، کە بە هیچ جۆرێک رێگە پێدراو نیە بازاڕی فرۆشتنی پەلەوەر لە سنوری شارەوانی سەنگەسەر بکرێتەوە، هەر کەسێک دەیەوێت ئەم بازاڕە بکرێتەوە پێویستە سەردانی شارەوانی بکات بۆ یاسا و رێنمایەکانی کردنەوەی بازاڕی پەلەوەر ئەگەر نا توشی سزای یاسایی دەبێتەوە.