پیاوه سه‌رپێچیكاره‌كان سه‌ری لیستیان گرتووه
ژماره‌ى سه‌رپێچیه‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن گه‌یشته 400 حاڵەت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ژمارەی ئه‌و سەرپێچییانه‌ی كه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراون، بڵاوكرده‌وه و گه‌یشتووه‌ته 400 حاڵه‌ت.
جومانه غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن له گروپی میدیاكارانى واتس‌اپ بڵاوكرده‌وه، ژماره‌ى ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ى تاوه‌كو رۆژى 14.10.2025 تۆمار كراون بووته 400 حاڵه‌ت و 60 له‌و حاڵه‌تانه به‌ر له‌وه‌ى بانگه‌شه ده‌ستپێبكات ئه‌نجامدراون.
سزادانى سه‌رپێچیكاران به‌پێی یاسای سیستمی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ژمارە 4ی ساڵی 2025 ده‌كرێت و سزاى پێبژاردنیان بۆ كراوه.
وتیشی “له‌ناو ئه‌و كاندیدانه‌ى سه‌رپێچیان كردووه 291 كه‌سیان پیاو و 49 یان كاندیدى ژنن”.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو كۆمیسیۆن ئامارێكی سه‌رپێچییه‌كانى بڵاوكرده‌وه كه بریتی بوو له 292 سه‌رپێچی، 194 له سەرپێچییەکان لەلایه‌ن كاندیدانى پیاو و 42 لەلایه‌ن ژنان و و 56 حاڵه‌تى سه‌رپێچیش له لۆگۆ و دروشمیی لایه‌نه‌كان ئه‌نجامدرابوو.