"پلانی ماستەر و دکتۆرام هەیە"

خەسوو بە قوربانی بوکی دەبێت و چاوی ماچ دەکات

964+

دیلان محەمەد

ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکیە و دایکێکیش بۆ پاڵپشتی لە بوکەکەی هاتووە بۆ ئاهەنگەکە و دەڵێت، لەگەڵ کوڕەکەم لەم زانکۆیە خەباتیان هەیە و پشتیوانی هەردووکیان دەکەم بگەم بە ئاواتەکانیان.

شانیا سالار، کە دەرچووی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانە لە زانکۆی ئەمریکی بۆ 964 وتی،  دەتوانم زۆر کاری جیاواز بکەم، بەڵام زیاتر لە رێکخراوەکان هەل هەیە و پلانیشم زۆرە، حەزیش دەکەم ماستەر بخوێنم و دکتۆراش بێنم.

شانیا بەتەنیا نەوەستاوە دایکی هاوژینەکەی بەتەنیشیەوە وەستاوە وەک پاڵپشتیەکی گەورە و بەقوربانی دەبێت و پێی وتین، بوک و خەسو ئێستا یەعنی دایک و کچ، هیوام وایە بگات بە ئاواتەکانی و زۆرم خۆشدەوێت، ئەم زانکۆیەشم زۆر خۆشدەوێت، چونکە کوڕەکەشم لێرەبوو.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

بێژەن کامکار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی رێزلێنانی بۆ کر...

بێژەن کامکار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی رێزلێنانی بۆ کرا