دەستپێدەکاتەوە
زانیارى نوێ؛ لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
بەرەبەیانى 3.11.2025، یەکەم فڕۆکە لە تورکیاوە دەگاتە سلێمانى، ئەوەش دواى لە دوو ساڵ و حەوت مانگ لە راوەستانى گەشتەکان.
گەشتەکە، کاتژمێر 10:30 خولەکى شەوى 2.11.2025، دەستپێدەکات و فڕۆکەیەک لە ئیستانبوڵەوە بەرەو سلێمانى دەفڕێت و چاوەڕێ دەکرێت 162 بۆ 189 سەرنشینى هەڵگرتبێت.
کاتژمێر 1:10 خولەکى بەرەبەیانى 3.11.2025، فڕۆکەکە لە زەوى فڕۆکەخانەى سلێمانى دەنیشێتەوە.
پەیامنێرى 964 لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییە و زانیارى نوێ دەدرکێنێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح