بەرهەمی ئەمساڵ پێگەیشت
ئەمساڵ 60% بەرهەمی سێوی بەرواری باڵا كەمی كردووە
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئەمساڵ بەرهەمی سێوی پارێزگای دهۆک 60% کەمتر دەبێت لە ساڵی رابردوو بەهۆی کەمی بارانبارین، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سێوی خوماڵی پارێزگای دهۆک چوار هەزار تۆن بەرهەم بێت.
وەرزی پێگەیشتنی سێوە لە پارێزگای دهۆک و بەتایبەت سێوی دەڤەری بەرواری باڵا، بهناوبانگترین سێوە لە ناوچەكه و بەتایبەت رەنگی سێوى سوورى باوترینە.
جگه لهوهش زیاتر له 10 جۆرى دیكهش سێو بهرههم دههێندرێت، لهوانهش جۆرهكانى وهك ئهمریكی، لوبنانى، فهڕهنسی، گۆڵدن و هاوینی و چهند جۆرێكی دیكهش، سێوە تامدار و ئاودارەکانیش بە رەنگی سوور، زەرد و سەوز هەن.
سەبارەت بە سێوی جۆری، ئەمریکان، گۆڵدن و لوبنانی، شەتڵەکانیان لە دەرەوەی کوردستان هێنراون، بۆیە ناوەکانیان هەر بەمجۆرە رۆیشتووە.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک بە964ـی وت، لە سنووری پارێزگای دهۆک حەوت هەزار و 230 دۆنم چێنراوە بە داری سێو، رێژەی هەرە زۆریش لە دەڤەری بەرواری باڵایە.
وتیشی، ئەمساڵ بەرهەمی سێوی خوماڵی 60% ی کەمتر دەبێت بەهۆی کەمی بارانبارین، ساڵی رابردوو 10 هەزار و 50 تۆن سێوی خوماڵی لە پارێزگای دهۆک بەرهەم هاتبوو، بەڵام ئەمساڵ رێژەکە کەمتر دەبێت و پێشبینی دەکەین چوار هەزار تۆن بەرهەم هەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی 964، ئەمساڵیش فێستیڤاڵی گەری سێیەم لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی لەسەر رووبەری 25دۆنم زەوی بەڕێوەدەچێت لە رێکەوتی 23 تا 27ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، نزیکەی 200 خێوەت دادەنرێن و هەموو جوتیاری دەڤەری بەرواری باڵا بەشداری تێیدا دەکەن و بەرهەمی میوەی خوماڵی و بە تایبەتی سێوی دەڤەری بەرواری باڵا نمایش دەکرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا