بڕۆنه‌ سایلۆى رۆڤیا

135 جوتیاری دیكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان وه‌ربگرن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئاگادراى ژماره‌یه‌كی دیكه‌ى جوتیاران ده‌كات سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان.

هه‌موو ئه‌و جوتیارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژانى 16 و 17ـى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆی روڤیا کردووە سبەی پێنجشەممە 16.10.2025  سەردانی سایلۆكه‌ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکیان.

ئه‌و جوتیارانه‌ى له‌ زنجیرە 299 تاوه‌کو 434 تۆماركراون چه‌كه‌كانیان پێده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ى رەصیدی جوتیار لە خوار 50 تۆنه‌وه‌ بێت .

هه‌ر جویتارێك پێویسته‌ خۆى ئامادەبێت و کارتی نیشتیمانی ئەصلی لەگەڵ خۆی ببات و هیچ جوتیارێكیش ناتوانێت به‌ وه‌كاله‌ت چه‌كه‌كه‌ى بۆ وه‌ربگیرێت.

وه‌رگرتنى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان له‌ بانقی TBI یە لە دهۆک تەنیشت ته‌لفریکی دهۆک و هەر جوتیارێكیش پێویستە پسوولەی میزان لەگەل خۆی ببات.

سبه‌ینێ چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى به‌شێك له‌ جوتیارانى ق...

سبه‌ینێ چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى به‌شێك له‌ جوتیارانى قه‌زاى شێخان دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تى دارایی قیستى شه‌شه‌مى پاره‌ى گه‌نمى جوت...

وه‌زاره‌تى دارایی قیستى شه‌شه‌مى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج كرد

ره‌زامه‌ندى درا 158 ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جوتیارا...

ره‌زامه‌ندى درا 158 ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ هه‌رێم بنێردرێت