له سنورى قه‌زاى ماوه‌ته
بۆ یه‌كه‌مجار بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستى له گوندى كوڕه‌داوێ ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنورى سلێمانى بۆ یه‌كه‌مجار بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستى له گوندى كوڕه‌داوێ ده‌كرێته‌وه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ده‌رچووه و به‌م زووانه ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییە بۆ هاوڵاتیانی گوندەکە دابین دەکرێت.
كوڕه‌داوێی گوندێكی سه‌ر به قەزاى ماوه‌ته له سنوورى شارباژێڕ و نزیكه‌ى 30 ماڵى لێ ده‌ژیت و تاوه‌كو ئێستا بنكه‌ى ته‌ندروستى نه‌بووه.
به‌پێی به‌یانێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم کە بڵاو کراوەتەوە و وه‌زیرى ته‌ندروستى واژۆى كردووه، بڕیارى كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه ته‌ندروستییه ده‌كرێته‌وه كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانی ده‌بێت.
كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه‌یه، به‌پێی ماده‌ى شه‌شه‌م – بڕگه‌ى دووه‌م له یاسای وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژماره 15ـى ساڵى 2007، له‌پێناو پێشكشه‌كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ركردنى گشتى هاوڵاتیان و دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارى كردنه‌وه‌ى بنكه‌كه‌ى داوه.