"ژانی گەل حورمەتی پێبەخشیم"

دەرهێنەری ژانی گەل دوای نۆ ساڵ دەگەڕێتەوە شارە حەیاتەکە

964+
دیلان محەمەد- سلێمانی

جەمیل رۆستەمی، ئەو دەرهێنەرەی  ژانی گەلێکی بە جیهان ناساند دوای 9 ساڵ گەڕاوەتەوە شارە حەیاتەکە و دەڵێت، ئەو فیلمە حورمەتی پێبەخشیم.

پەیامنێری 964 لە سینەما ستی چاوی پێی کەوت و دوای ئەو هەموو ساڵە دووریە لێی پرسی دوای ژانی گەل هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چی پێ وتووە، لە وەڵامدا وتی، دوو شەو دوای کارەکە لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەند بانگێشتی کردین و هەستایە سەرپێ و پێی وتم، من وابیرم دەکردەوە جەمیل رۆژی یەکەم نا، دووەم ئەم شارە بەجێبهێڵێ و بتۆرێ، چی بکەین لەگەڵ مامۆستا مەزهەڕی خالقی نەڕوا.

جەمیل رۆستەمی و پەیامنێر گفتوگۆیەکی درێژیان کرد، بەپێی قسەکانی کورتە فیلمێکی نوێی بەناوی بێتار ئامادەیە، کە باس لە کۆمەڵێک موزیسیان دەکات دەچنە ئاهەنگێکەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

 فیلمی

 فیلمی "زەوی سەخت و ئاسمان دوور" لە سینەماکان نمایش دەکرێت