شاره‌وانى سلێمانى به كاندیده‌كان ده‌ڵێت
“خۆتان پۆسته‌ره‌كانتان چاكبكه‌نه‌وه كه ره‌شه‌باكه‌ى سلێمانی بڵاوه‌ی پێكردوون”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانی سلێمانی، رووى له كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردن كردووه ئه‌و پۆسته‌ر و فلێكسانه‌ى به‌هۆى ره‌شه‌با په‌رت و بڵاوبوونه، خۆتان چاكی بكه‌نه‌وه.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، با به‌هێزه‌كه‌ی سلێمانی بەشێک لە پۆستەر و لافیتەی داندراوی كاندیدانی بڵاوه‌پێكردوه و ئاگاداری سەرجەم لایەن و قەوارە جیاوازەکان و كاندیده‌كان ده‌كات هەستن بە چاککردنەوەی پۆستەر و فلێکسەکان لەو شوێنانەی بەهۆی رەشاباوە کەوتون و زیانیان بەرکەوتوە.
باسی له‌وهش‌كردوه، پاش ئەوەی لە شەوی رابردوەوە رەشابەیایەکی بەهێز شاری سلێمانی گرتەوە، بەشێک لە پۆستەر و لافیتەی داندراوی بەربژێران لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبونەتەوە و کەوتون کە ئەوەش بوەتە جێگای مەترسی بۆ پیادەڕۆی هاوڵاتیان و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ، هەروەها شێواندنی سیمای شۆستە و شەقامەکان.
داوا له كادندیدان ده‌كات، هەستن بە چاککردنەوەی پۆستەر و فلێکسەکان، چونكه ده‌ڵێت ئه‌وه ئىركى شاره‌اونى و تیمه‌كانى نییه، به‌ڵام لە ئەگەری بەدەمەوە نەچونی ئەم ئاگادارییە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ هەڵدەستێت بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەر و فلێکسانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبونەتەوە.