خێرایى با زیاد دەکات و تۆزوخۆڵ بەرز دەبێتەوە

ئەم دوو رۆژە چاوەڕێى باران مەبن؛ پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە

964+

وریا فەتاح

کەشى ئەم دوو رۆژە بەهۆى خێرایى با و بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ ناجێگیر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵەهەور بێت و ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور بێت، بەڵام بارانى لەگەڵ نابێت.

روونیشى کردووەتەوە، خێرایى با بۆ سەرووى 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات و دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بەتایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان.

لەبارەى پلەکانى گەرماوە، کەشناسى ئاشکراى کردووە کە 1 تا 2 پلەى سیلیزى پلەکان بەرز دەبنەوە.

بۆ سبەینێ سێشەممە 14.10.2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ سێشەممە بەم شێوەیەیە:

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30پلەی سیلیزی

دهۆک : 30پلەی سیلیزی

زاخۆ : 32پلەی سیلیزی

ئامێدی : 28پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 30پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29پلەی سیلیزی

سۆران : 31پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 22پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36پلەی سیلیزی

لە ئەمڕۆوە تا چوار پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن

لە ئەمڕۆوە تا چوار پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن